Supporting information for parents (Kurdish Sorani)

زانیاری تەواوکەر بۆ باوان - Boloh: هێڵی ڕاوێژکاری تەلەفۆنی کۆڤید 19 بۆ خێزانە ڕەش پێستەکان، ئاسیایی و نەتەوە کەمینەکان

دەربارەی هێڵی ڕاوێژکاری تەلەفۆنی تەلەفۆنی Boloh

یارمەتی Boloh ئەو خزمەتگوزارییەیە لە ڕێکەوتی 1ی ئۆکتۆبەردا لە لایەن Barnardo’sەوە بە بۆدجەی سندووقی متمانەی فریاکەوتنی خێرای دامەزرا. ئەم هێڵەی ڕاوێژکارییە تەلەفۆنییە لە کاردانەوە  لە هەمبەر کاریگەری پەتاییبوونی کۆڤید-19 لەسەر کۆمەڵگای ڕەش پێستەکان، ئاساییەکان و نەتەوە کەمینەکان کە بە شێوەیەکی نەشیاو و نەگونجاو کاریگەری هەبووە لەسەر ئەوان، بونیات نراوە.

 فەرمانبەرانی هێڵی ڕاوێژکاری لەڕێگەی تەلەفۆنەوەتەلەفۆنی لە ڕابردوودا

پێشینەی پسپۆڕی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریان هەبووە بۆ منداڵان و گەنجانی سەر بەم کۆمەڵگایانە و خێزانەکانیان

لەمبارەوە.

ئێمە چۆن دەتوانین یارمەتی بدەین؟

ئاخۆ تۆ منداڵ، گەنج، باوان یان چاودێری ڕەش پێست، ئاسایی یان نەتەوەی کەمینەیت کە کۆڤید-19 کاریگەری هەبووە لەسەر تۆ؟ گەر وەڵامەکەت بەڵێیە، لەوانەیە خەمین بیت، نەبوونی، بێکاری، کێشەی داراییت تاقی کردبێتەوە، خەمی قوتابخانە و داهاتووی منداڵەکانت بێت یان خەمی یەکێک لە هاوڕێ یان خێزانەکەت بێت، یان قەدەغەکردنەکانی کڕۆنا گوشاری دەروونی و دڵەکوتەی زۆری بۆ تۆ دروست کردبێت. لەگەڵ ئەوەشدا، لەوانەیە خەمی تریشت هەبێت. دەتوانیت دەربارەی خەمەکان، کێشە و گوشاری دەروونی لەم ماوەیەدا لەگەڵ ئێمەدا قسە بکەیت و ئێمە دەتوانین پاڵپشتی سۆزداری و ڕاوێژکاری پراکتیکی پێشکەش بکەین و ئەو ڕێکخراوانەی تر بە تۆ بناسێنین کە دەتوانن یارمەتی زیاتر پێشکەش بکەن.

 ئەو پاڵپشتییەی ئێمە پێشکەشی دەکەین بۆ تۆ و ئەو منداڵ(ەکان)ەی چاودێری دەکەیت. دەتوانیت تەلەفۆنمان بۆ بکەیت یان لە ڕێگەی ئاسانکاری وێب چاتەوە کە لە ماڵپەڕەکەماندا لەبەردەستە، چات بکەیت لەگەڵمان. پێویست ناکات باسی تایبەتمەندییەکانی خۆت بکەیت، بەڵام گەر دەتهەوێ بنێردرییە، دەستەی دەرمانکاری ئێمە یان خزمەتگوزاری تر دەبێ تایبەتمەندیت بە ڕەزامەندی خۆت پێشکەش بکەیت.  دەشتوانیت سەبارەت بە بابەتی وەک تەندروستی سۆزداری، پاڵپشتی خێزانەکان، خەم و ناخۆشی ڕاوێژکاری بەسوودی ماڵپەڕی ئێمەت لەبەردەست بێت.

 کاتێک تەلەفۆن دەکەیت بۆ هێڵی ڕاوێژکاری تەلەفۆنی، چێ ڕوو دەدات؟

یەکێک لە ڕاوێژکارە دڵۆڤانەکانی هێڵی ڕاوێژکارەی لەڕێگەی تەلەفۆنەوە وەڵامت دەداتەوە و دەربارەی ئەزموونی تۆ/ یان منداڵ (منداڵەکان)تدا لەگەڵ تۆ قسە دەکات. ڕاوێژکاری هێڵی تەلەفۆنی گوێ دەدات بە قسەکانت و دەربارەی بڕیاردان لەسەر جۆری پاڵپشتی و ڕاوێژکاری پێویست پاڵپشتیت دەکات. گەر تۆ ڕازی بیت، ڕاوێژکاری هێڵی تەلەفۆنی دەتوانێت دوبارە تەلەفۆنت بۆ بکاتەوە و ئەوان دەتوان هەر کات کە بۆ تۆ باشە، دیاری بکەن بۆئەوەی تەلەفۆنت بۆ بکەنەوە.

 ڕاوێژکاری هێڵی تەلەفۆنی دەتوانێت ئامادەکاری پێویست جێبەجێ بکات بۆ قسەکردن لەگەڵ یەکێک لە دەرمانکارەکانمان بۆ تۆ و /یان منداڵ (ەکان)نت بۆئەوەی شەش دانیشتنی ڕاوێژکاری بۆ تۆ لەبەرچاو بگیرترێت و گەر پێویست بکات دانیشتنی زیاتر پێشکەش بکرێت. ئەو دانیشتنانەی بەپێی پێداویستی و بارودۆخی خێزان هەفتەی یەک یان دووجار لەڕێگەی تەلەفۆنەوە بەڕێوە دەچن. دانیشتنی یەکەم و شەشەم 45 خولەکە بۆئەوەی لە دانیشتنی یەکەمدا توانایی هەڵسەنگاندنی سەرەتایی هەبێت بۆ سێ کێشەی سەرەکی  کە خێزان یان تاک لەگەڵیان بەرەوڕوو بۆتەوە و لە دوایین دانیشتنیشدا لەسەر ڕێژەی پێشکەوتن لە ماوەی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تۆمارکراو  گفتوگۆو لێکٶڵینەوە بکرێت.  دانیشتنەکانی دوو تاکوو پێنج، کە هەرکامیان 30 خولەکن، بریتین لە پاڵپشتی چارەسەری بۆئەوەی لە ماوەی ئەوەدا بەدواداچوون بکرێت بۆ کێشە سەرەکییەکان کە وا لە دانیشتنی یەکەمدا دەستنیشان کراون.

دەکرێ بە زمانە جیاوازەکان پاڵپشتتی پێشکەش بکرێت؟

ڕاوێژکارانی هێلێ ڕاوێژکاری تەلەفۆنی ئێمە دەتوانن بە زمانی ئینگلیزی، ئۆردوو، هیندی، میرپووری و پەنجانی خزمەتگوزاری پێشکەش بکەن. لە دیسەمبەری 2020دا، زمانەکان پەرەیان پێدەدرێت و زمانی ئەمهەریک و تیگرینیش زیاد دەکرێن و دەتوانین بە زمانەکانی تریش خزمەتگوزاری وەرگێڕ پێشکەش بکەین. دانیشتنەکانی چارەسەری بە زمانەکانی خوارەوە لەبەردەستە: ئینگلیزی، بەنگاڵی، هیندی، فەڕەنسی، پەنجابی و یۆنانی.

تۆژینەوەی بابەتی

ئەم تۆژینەوە بابەتیانە نموونەی چۆنیەتی پاڵپشتیکردن لە لایەن هێڵی ڕاوێژکاری تەلەفۆنی Boloh ەوە پێشکەش دەکەن.

مارتا دایکی دوو هەرزەکارە کە دڕۆنە قوتابخانەی ئامادەیی. مارتا خەمی کوڕە تەمەن 15 ساڵانەکەیەتی کە ئیتر نایهەوێ بڕواتە بۆ قوتابخانە لەبەرئەوەی دەترسێت تووشی کۆرناڤایڕۆس بێت. مارتا باسی ئەم بابەتەی کردووە لەگەڵ مامۆستاکەیدا و ژمارەی ڕاوێژکاری تەلەفۆنی Bolohی پێدرا بۆئەوەی داوای یارمەتی و پاڵپشتی بکات.

 مارتا پەیوەندی کرد بە هێڵی ڕاوێژکاری تەلەفۆنییەوە و لەگەڵ ناز قسەی کرد کە یەکێکە لە ڕاوێژکارانی هێڵی تەلەفۆنی. مارتا لەگەڵ نازدا باسی ئەم بابەتانەی خوارەوەی کرد: کوڕەکەم بیستوویەتی ئەگەری مردن بە کۆرۆناڤایڕۆس لەناو ڕەش پێستەکاندا زیاترە  و ئێستا دووچاری هێرشی دڵەوکوتە دەبێت. ئەو پرسیار دەکات لە ئێمە کە بڕیارە بمرین و نایهەوێ لە ماڵەوە بڕواتە دەرەوە و بڕواتە قوتابخانە. ئێمە زۆر پەرۆشین و نازانین جی بکەین. لە ماوەی چەند پەیوەندیدا، ناز لەگەڵ مارتادا ئیشی کرد بۆئەوەی دەربارەی ترس و دڵەکوتاکەنی سەبارەت بە کوڕەکەی گفتوگۆ بکات و وای کرد دەرمانکار لەگەڵ کوڕەکەیدا ڕاوێژ بکات بۆئەوەی ئەوان دەربارەی خەم و دڵەکوتەکاندا گفتوگۆ بکەن. مارتا و کوڕەکەی ڕاوێژکاری جیایان لەگەڵ دەرمانکارێکدا دەست پێکرد. کوڕەکەی مارتا ورەدوردە خەریکە دڵەکوتەی خۆی سەبارەت بە کۆڤید-19 کۆنتڕۆڵ دەکات.

 تۆژینەوەی بابەتی

کالهۆن پاش بینینی بابەتێک لەسەر پەیجی فەیسبووک، لەڕێگەی وێب چاتەوە پەیوەندی کرد بە هێڵی ڕاوێژکاری تەلەفۆنییەوە. ئەو وتی سەرەتا پشووی بەبێ مووچەیان پێداوە و دواتر دەریان کردووە. ئەو خەمی ئەوەیەتی نەتوانێت کرێی ماڵەکەی بدات و بۆ بنەماڵەکەی خواردن بکرێت. لە ماوەی وێب چاتەکەوە لەگەل ڕاوێژکاری هێڵی ڕاوێژکاریدا، ئەو ویستی ڕاوێژکاری هێڵی تەلەفۆنی بۆ قسەکردن دەربارەی بارودۆخەکەیدا تەلەفۆنی بۆ بکات. سارا، ڕاوێژکاری هێڵی تەلەفۆنی، تەلەفۆنی کرد بۆ کالهۆن و ئەوان دەربارەی بارودۆخەکەدا قسەیان کرد. سارا هەموو زانیارییەکانی وەرگرت و ڕازی بوو بە ڕەزایەتی کالهۆن خزمەتگوزاری Barnardo’s  و ئەو ڕێکخراوانە دەتوانن یارمەتی بدەن تۆزێک بپشکنێت. سارا لەگەڵ ژمارەیەک لە خزمەتگوزارییەکانی شوێنی ژیانی کالهۆندا قسەی کرد و هەوڵی دا ئەو خزمەتگوزارییە سەرەکیانە دەستنیشان بکات کە بۆ پاڵپشتی لە کالهۆن و خێزانەکەی باشترین بژاردەن. پاشان سارا باسی ئەم زانیاریانەی کرد لە لای کالهۆن و کالهۆن پەیوەندی کرد بە دامەزراوەیەکی خێرخوازی و دامەزراوەی خێرخوازی یارمەتی ئەو و خێزانەکەی دا. ​​​​​​

 دووربینی ئێمە ئەوەیە شایەتی بەرزکردنەوەی هێزی دەروونی منداڵان و گەنجانی ڕەش پێست، ئاسایی و نەتەوە کەمینەکان بین ئەوەدا. 

بۆئەوەی بتوانن بەرەنگاری بکەین لەگەڵ کێشەکانی ئەم پەتایە و سەرووی ئەوە.  حەز دەکەین بۆ گەیشتن بەم دووربینییە لەگەڵ تۆدا ئیش بکەین، کەوایە گەر پاڵپشتیت پێویستە، تکایە بۆ بەدیهێنانی پەیوەندی قسە بکە لەگەڵ ئێمەدا لەڕێگەی خوارەوە:

تەلەفۆنی بێبەرامبەر: ‎0800 1512605

ئیمەیل: Boloh.helpline@barnardos.org.uk

ماڵپەڕ: https://helpline.barnardos.org.uk/