Boloh - Kurdish Sorani

بەخێر بێت بۆ Boloh، هێڵێ ڕاوێژکاری تەلەفۆنی و وێب چاتی کۆڤید-19ی Barnardo’s بۆ کەسانی +11

لەڕێگەی ‎0800 1512605ەوە تەلەفۆنمان بۆ بکە یان چات بکە لەگەڵمان

ئاخۆ تۆ منداڵ، گەنج، باوان یان چاودێری ڕەش پێست، ئاسیایی یان نەتەوە کەمینەکانیت کە کۆڤید 19 کاریگەری هەبووە لەسەر تۆ؟ دەتوانیت دەربارەی خەم، کێشە و گوشاری دەروونی خۆت لەم ماوەیەدا لەگەڵ ئێمەدا قسە بکەیت و ئێمە دەتوانین پاڵپشتی سۆزداری و پڕاکتیکی پێشکەش بکەین و ئەو ڕێکخراوانەت پێ بناسێنین کە دەتوانن یارمەتی زیاتر پێشکەش بکەن.

 گەر پسپۆڕیش بیت دەتوانیت پەیوەندیمان پێوە بکەیت بۆ گفتوگۆ لەسەر چۆنیەتی پاڵپشتیکردنی منداڵ یان ئەو گەنجەی ئیشی لەگەڵ دەکەیت.

قسەمان لەگەڵ بکە

ڕۆژانی دووشەممە تاکوو هەینی 1ی پاش نیوەڕۆ تاکوو 8ی شەو لەبەردەستین بۆ قسەکردن لەگەڵ تۆدا.

لە زۆربەی زمانەکاندا. Boloh واتا قسەکردن.

 گەر ئەم پەیاتییبوونە کاریگەری هەبووە لەسەر تۆ و ڕاوێژکاریت پێویستە یان دەتهەوێ لەگەڵ یەکێکدا قسە بکەیت، دەتوانی بە نهێنی لەڕێگەی ‎0800 1512605 تەلەفۆنمان بۆ بکەیت، یان گەر بە باشتری دەزانیت لەگەڵ ڕاوێژکارێکی پاڵپشتی پسپۆڕدا ئۆنلاین چات بکەیت، دەتوانیت لەڕێگەی چاتی ڕاستەوخۆوە و کرتەکردنە سەر ئایکۆنی   لە خوارەوەی لای ڕاست ئەمە بکەیت. فەرمانبەرە ڕاهاتووەکانی ئێمە ڕۆژانی دووشەممە تاکوو هەینی، لە کاتژمێر 1ی پاش نیوەڕۆوە تاکوو 8ی شەو چاوەڕوانی تەلەفۆنی تۆ دەکەن.

گەر جەرگ سووتاویت، یان نەخۆش بوویت، بە هۆی قەدەغەکردنەکانەوە خەمینیت یان دڵەکوتەت هەیە، هەست بە دوورەپەرێزی دەکەیت، خەمی هاوڕێ و خێزانەتە، خەمی پرسی دارایی و بێکاری خۆتە، بەرەوڕووی زۆرێلێکردن یان ڕەگەزپەرەستی بوویەوەتەوە، کێشەی بێماڵیت هەیە یان دەبێ موڵکەکەت چۆڵ بکەیت، خەمی گەڕانەوەتە بۆ قوتابخانە/زانکۆ یان هەر پرسێکی تر، ئێمە لێرەین بۆئەوەی یارمەتیت بدەین.  دەستەی دەرمانکارانی دەروونی پسپۆڕی ئێمە دەتوانن لەم کاتە ناخۆشدا پاڵپشتی بەردەوام پێشکەش بە تۆ بکەن.

لە پشت هێڵ، ڕاوێژکارانی ڕاوێژکاری تەلەفۆنی دەتوانن بە زمانی ئینگلیزی، ئۆردو، پەنجابی یان هیندی قسە بکەن.

دەرمانکارانی دەروونی ئێمە دەتوانن بە زمانی ئینگلیزی، هیند، بەنگاڵی، فەڕەنسی و پەنجابی پاڵپشتی چارەسەری پێشکەش بکەن.