UASC helpline

Unaccompanied Young People Helpline (Kurdish)

0808 500 0046

                                                 View this page in View this page in  ArabicEnglish or Pashtu

ئایا تۆ گەنجێکی بێ سەرپەرشتیت و داوای پەنابەریت و لە لەندەن یان باشووری ڕۆژهەڵات دەژیت؟ئایا تەمەنت ١٦-١٧ ساڵە؟

خۆشحاڵین بە ڕاگەیاندن و دەسپێکردنی هێڵی یارمەتی بۆ پشتگیریکردنی گەنجانی بێیاوەر کە لە شوێنی نیشتەجێبوونی پشگیریکراودا دەژین بە سپۆنسەری (دی ئێف ئی). 

خزمەتگوزارییەکە تا کۆتایی مانگی ئازاری ٢٠٢٤ بەردەوام دەبێت، سەرەتا بۆ پشتگیریکردنی گەنجانی لەندەن و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئینگلتەرا

ئێمە لێرەین بۆ گوێگرتن , پێشکەشکردنی پشتگیری سۆزداری و ئامۆژگاری

ڕاوێژکارەکانمان بە کۆمەڵێک زمان قسە دەکەن لەوانە عەرەبی، کوردی، فارسی، داری و پشتو

 پەیوەندیمان پێوە بکەن بە ژمارە تەلەفۆنی 0808 500 0046 (تەلەفونی بێبەرامبەر)

واتس ئەپ 07436 479079 (نامە)

UASC whatsapp

دەتوانن لە وێبچات پەیوەندیمان پێوە بکەن بە سکانکردنی QR کۆدی خوارەوە

uasc qr code

 

ئامادەین بۆ قسەکردن

دووشەممە تا هەینی: کاتژمێر ١٠ی بەیانی تا ٨ی شەو

شەممە: کاتژمێر ١٠ی بەیانی تا ٣ی پاشنیوەڕۆ

خزمەتگوزاریەکانمان بۆ کێیە؟

هێڵی یارمەتی بۆ گەنجانی بێ یاوەرە لە تەمەنی 16-17 ساڵدا کە لە شوێنی نیشتەجێبوونی پشتگیریکراو لە سەرانسەری لەندەن و ناوچەی باشووری ڕۆژهەڵات دەژین. ئێمە هیوادارین لە داهاتوویەکی زۆر نزیکدا خزمەتگوزارییەکە لە سەرانسەری ئینگلتەرا فراوانتر بکەین

چی ئەگەر بە ئینگلیزی نەزانم؟

تیمی ڕاوێژکارەکانمان زۆر زمانی جیاواز قسە دەکەن، ئێمەش لەگەڵ ڕاوێژکارێک کە بە زمانەکەت قسە دەکات، هاوتاتان دەکەین. ئەگەر ئێمە نەمانتوانی ئەمە بکەین ئێمە ڕێکدەخەین بۆ پەیوەندیکردنەوە یان بۆ ئەوەی تۆ لە ڕێگەی وەرگێڕێکەوە قسەمان لەگەڵ بکەیت.

چۆن دەتوانیت یارمەتی بدەیت؟

تیمەکەمان دەتوانێت پشتگیری سۆزداری و ئامۆژگاری و ئاماژەکردن پێشکەش بکات. دەتوانیت چەند جارێک کە حەزت لێیە پەیوەندی بکەیت. ڕاوێژکار گوێت لێدەگرێت و یارمەتیت دەدات بۆ دۆزینەوەی ڕێگایەک بۆ پێشەوە. تیمەکەمان هەر ڕەوانەکردنێکی پێشوەختە ئەنجام دەدات ئەگەر بتەوێت ئێمە ئەوە بکەین

ئایا دەتوانم گەنجێک ڕەوانەی ئەم خزمەتگوزارییە بکەم؟

بەڵێ، دەتوانیت گەنجەکە ڕەوانە بکەیت بە پەیوەندیکردن بە هێڵی یارمەتییەکەمان و قسەکردن لەگەڵ ڕاوێژکارێک یان بە پڕکردنەوەی فۆڕمی ڕەوانەکردنی پیشەییمان

ئایا تۆ ڕاوێژکاری پێشکەش دەکەیت؟

ڕاوێژکارەکانمان دەتوانن پشتگیری سۆزداری پێشکەش بکەن بەڵام چارەسەرکەر نین. ئێمە هیوادارین بتوانین لە داهاتوویەکی نزیکدا ڕەوانەکردن بۆ پشتگیری ڕاوێژکاری پێشکەش بکەین

ئایا پەیوەندییەکان نهێنین؟

پەیوەندییەکان لە نێوان تۆ و ڕاوێژکارەکەدا نهێنین، مەگەر باوەڕمان بەوە هەبێت کە ژیانی تۆ یان ژیانی گەنجێکی دیکە لە مەترسیدایە.